هەولێر ئامادەكاری بۆ شوێنیكی تری چارەسەر بۆ تووشبوانی كۆرۆنا دەكرێت

تەندروستی
07:23 - 2021-07-17

لەهەولێر ئامادەكاری بۆ شوێنیكی تری چارەسەر بۆ تووشبوانی كۆرۆنا دەكرێت، تەندروستی پارێزگاكەش دەڵێت: ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لەهەولێر لەبەرزبوونەوەدایەو  جۆری نوێی كۆرۆنا كە دەلتایە زۆر بەخێرایی بڵاودەبێتەوە. 

 د.بژار موسا  وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر رايگەیاند: ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لەهەولێر لەبەرزبوونەوەدایەو وەك تەندروستی ئامادەباشی دەكەن بۆ ئەوەی هەر شەپۆڵێكی تری كۆڕۆنا رووی لەسنوری هەولێر كرد پێداویستیەكانیان ئامادە بێت تا پێشوازی لەتووشبوان بكرێت و چارەسەری پێویستیان بۆ بكرێت.

وتیشی:جۆری نوێی كۆرۆنا كە دەلتایە زۆر بەخێرایی بڵاودەبێتەوە، بەڵام چارەسەرەكانی جیاواز نیەو بەهەمان شێوەی جۆرەكانی پێشوتره‌.
وتەبێژی تەندروستی هەولێر دەشڵێت: لەچەند رۆژی رابردوودا وەزارەتی تەندروستی هۆشیاریدا لە ئەگەری شەپۆڵێكی تری بەهێزی كۆرۆنا و داوای لە هاووڵاتیان كرد رێكارەكانی خۆپارێزی جێبەجێ بكەن بۆ ئەوەی رێگری لەتەشەنەكردنی ڤایرۆسەكە لە هەرێمی كوردستان بكەن بەڕەچاوكردنی رێنماییەكان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP