تەندروستی عیراق هۆشداری لە بڵاوبونەوەی پەتای خوێن بەربوون دەدات

تەندروستی
09:23 - 2021-07-17

وەزارەتی تەندروستی عیراق تۆماركردنی چەند حاڵەتێكی بە پەتای خوێن بەربوون لە وڵاتەكە رادەگەیەنێت .
پەتای خوێن بەربوون پەتایەكی ڤایرۆسی گوازراوەیەو لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و لە ئێستادا لەسەروبەندی ئامادەكاریی بۆ جەژنی قوربان بڵاوبونەوەی مایەی مەترسییەو وەزارەتی تەندروستیش هۆشداریی دەدات لەوەی لەكاتی سەربڕینی ئاژەڵ بۆ قوربانی رەچاوی رێنماییەكانی تەندروستی بكرێت و بە پێویستیش دەزانرێت، سەربڕینی ئەو ئاژەڵانە لە قەسابخانەكان بێت.
پەتای خوێن بەربوون، پەتایەكی ڤایرۆسییە كە هیچ چارەسەرو ڤاكسینێكی نییەو لەسەدا 60 توشبوانیشی گیان لەدەستدەدەن، لە رۆژانی رابردووشدا لەعیراق 3 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەو پەتایە لە بەغداو زیقار و ئەنبار تۆماركراوە.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP