ژمارهیهكی زۆر له کەسوکاری توشبوتنی کۆرۆنا لە شاری بەغدا بە چەک هێرشیان کردە سەر نەخۆشخانەی کندی، ئەوەش بەهۆی نەمانی ئۆکسجین لە نەخۆشخانەکە و زیانی زۆرشیان پێگەیاند.
بهپێی میدیاکانی عێراق، بەهۆی نەمانی ئۆکسجین چوار توشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی کندی، لە شاری بەغدا مردون، کەسوکاری نەخۆشهكانش وەک ناڕەزایەتییەک بە چەک هێرشیان کردوەتە سەر نەخۆشخانەکە و کارمەندەکانی نەخۆشخانەکە و گرژیی دروستبوە".
له راگهیهندراوێكشدا، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی عێراق،رایگهیاندوه، 10 کەس لەوانەی هێرشیانکردوەتە سەر نەخۆشخانەکە دەستگیرکراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP