سه‌رچاوه‌یه‌ك: یان كۆتایی بەلێبڕینی مووچە دەهێنرێت یاخود زۆر كەمدەكرێتەوە

ئابوری
14:40 - 2021-07-19



بڕیارە هەفتەی داهاتو ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ بڕیاردان سه‌باره‌ت به‌ كۆتاییهاتن بەلێبڕینی مووچە یان كەمكردنەوەی لێبڕینەكە كۆببێـه‌وه‌.

بە وته‌ی سەرچاوەیەك له‌ وەزارەتی دارایی، بەهۆی هاتنی پارەكەی بەغداو زیادبوونی داهاتی هەرێمەوە مووچەی مانگی 7ی فەرمانبەران و خانەنشینان كە بڕیارە هەفتەی داهاتوو دەستپێبكات گۆڕانكاریی لە لێبڕیندا دەكرێت.

سەرچاوەكە وتیشی: ئەوەی هەیە بۆ مووچەی ئەم مانگە یان كۆتایی بەلێبڕینی مووچەی دەهێنرێت یاخود رێژەی لێبڕینەكە زۆر كەمدەكرێتەوەو ئەوپەڕی بگاتە 5% كە پێشتر مووچەی بەلێبڕینی 21 %ەوە دابەشدەكرا.

هەر بەوتەی ئەو سەرچاوەیە، بەهۆی پشووەكانی جەژنەوە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ناكرێت كە بڕیار لەلابردنی لێبڕین یان كەمردنەوەی لێبڕین بدات.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP