تەندروستی کەرکوك هۆشداری دەدات

تەندروستی
01:29 - 2021-07-22

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کەرکوک: - دۆخی تەندروستی لە مەترسیدایە  هاووڵاتیانیش زۆر بێ باکن 

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کەرکوک لەراگەیەندراوێکدا دەڵێت ژمارەی توشبووان ڕوو لە زیادبوونە و ترسی داڕووخانی کەرتی تەندروستیمان هەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کەرکوک ئاماژەی بەوەشداوە تا ئێستا هیچ کەس لەوانەی کە ڤاکسینیان وەرگرتووە سەردانی نەخۆشخانەیان نەکردوە 

ئەوەشی ئاشکراکردووە ترسی زۆرمان هەیە لە دوای جەژنەوە بەتایبەت دوای هاتنەوەی هاووڵاتیان لەگەشت بەهۆی رەچاونەکردنی رێکارەکانی خۆپارێزی رێژەی توشبوان بە کۆرۆنا زۆر زیاتر بکات 

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی کەرکوک ئاماژەبە  خەزێنەی ئۆکسجین لە تەندروستی کەرکوک دەکات و دەڵێت خەزێنەمان پڕە بەڵام ئەگەر ژمارەی توشبوان زیاد بکات ئەگەر هەیە کۆنترۆڵ لە دەست بدەین

داواش دەکات هاووڵاتیان پابەندی رێکارەکان بن تا ناچار بە سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆ نەبین و زیان بە بژێوی هاوڵاتیان نەگات 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP