بانكی نێودەوڵەتی: عیراق لەدوای روسیا زۆرترین غازەكەی بەفیڕۆ دەسوتێنێت

ئابوری
07:35 - 2021-07-24

بانكی نێودەوڵەتی، ئاشكرای كرد عیراق دووەمین دەوڵەتە لەسەر ئاستی جیهان كە بە رێژەیەكی زۆر، غازی سروشتی فێڕۆ دەسوتێنێت .

بەپێی راپۆرتێكی بانكی نێودەوڵەتی، عیراق لەدوای روسیا بە خراپترین دەوڵەت هەژماردەكرێت لەرووی سوودوەرگرتن لە غازی سروشتی وڵاتەكەی بەجۆرێك لە سەدا 70ی غازەكەی بەفیرۆ دەسوتێنێت .

رونشیكردۆتەوە، عیراق تەنها لەماوەی ساڵی رابردوودا زیاتر لە 17 ملیار مەتر سێجا غازی سروشتی بەبێ (هۆ) سوتاندووە و ساڵانە بەلای كەمەوە نزیكەی 10 تۆن غاز بەفیڕۆ دەدات .
عیراق لەدوای نەوت، زۆرترین رێژەی غازی بەرهەمهاتووی هەیە، بەبێ ئەوەی هیچ توانایەكی بۆ گڵدانەوەی ئەو غازە هەبێت، زۆرترین رێژەی بەفیڕۆ دەسوتێنێت.
 


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP