خانەقین.. داعش هێرشدەكاتە سەر هێزەكانی حەشدی شەعبی

کوردستان
09:57 - 2021-07-29

داعش لە سنوری قەزای خانەقین هێرشدەكاتە سەر لیوایەكی حەشدی شەعبی رووبەڕوبونەوە لەنێوان هەردولا دروست دەبێت

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای دیالە رایگەیاندووە، شەوی رابردوو  ژمارەیەك تیرۆریستی داعش لە سنوری قەزای خانەقین هێرشیانكردوەتە سەر هێزەكانی لیوای 110ی حەشدی شەعبی و رووبەڕوبونەوە لەنێوان هەردولا دروست بووە.
ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاندووە، دواتر هێزێكی زۆر بەمەبەستی پشتگیری هێزەكانی حەشدی شەعبی گەیشتونەتە سنوری خانەقین و ئەو هێرشە  هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتوەتەوە.



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP