ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران: ناردنی 200 ملیاره‌كه‌ له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

ئابوری
12:48 - 2021-07-29


ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: ناردنی 200 ملیار دیناری مانگانه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن به‌غداوه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت .

شیروان میرزا ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: بڕیاری ناردنی بڕێك پاره‌ مانگانه‌ بۆ هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، تا جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی گشتی 2021ی عیراق.

راشیگه‌یاند: به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم به‌پێی یاسای بودجه‌ی عیراق له‌كاتی جێبه‌جێكردنی یاساكه‌ به‌ ته‌واوه‌تی ده‌نێردرێت، به‌ڵام ئه‌و 200 ملیاره‌ی كه‌ له‌ ئێستادا به‌غدا بۆ هه‌رێمی ده‌نێرێت، وه‌ك سلفه‌یه‌و له‌ چوارچێوه‌ی یاسای بودجه‌ی حكومه‌تی فیدراڵ بۆ هه‌رێمی ده‌نێرێت.

ته‌ئكیدیشیكرده‌وه‌، ناردنی 200 ملیار دینار مانگانه‌ بۆ هه‌رێم له‌ لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه‌ به‌رده‌وامده‌بێت، تاكو یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی حساباتی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بۆ داهاتی نه‌وت و داهاته‌ ناوخۆییه‌كان.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP