داهاتی نەوتی عیراق لەمساڵدا 62% زیادیكردووە

ئابوری
17:25 - 2021-07-30


داهاتی نەوتی عیراق لەنیوەی یەكەمی ئەمساڵدا بەڕێژەی لەسەدا 62 زیادیكردوە‌و گەیشتۆتە 33 ملیار‌و 180 ملیۆن دینار.
بەپێی ئامارە رەسمییەكانی كۆمپانیای سۆمۆ، بەتەنها لەنیوەی یەكەمی ئەمساڵدا عیراق 528 ملیۆن و 160 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەكردووە‌و كۆی داهاتەكەی 33 ملیارو 180 ملیۆن دۆلار بووە، لە كاتێكدا بۆ هەمان ماوەی ساڵی رابردوو عیراق 593 ملیۆن و 170 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەكردوەو داهاتەكەشی 20 ملیارو 490 ملیۆن دۆلار بووە، بەمەش دەردەكەوێت كە عیراق بەهۆی پابەندبوونی بە رێككەوتنی ئۆپیك پڵەس، لە 6 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بەڕێژەی لەسەدا 11 بەرهەمهێنانی نەوتی كەمكردۆتەوە، بەڵام بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە داهاتەكانی زیادیكردووە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP