وەزارەتی نەوتی عێراق، ئاماری هەناردەو داهاتی نەوتی بۆ مانگی تەمموزی رابردوو بڵاوكردەوە.
بە پێی ئامارێكی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، مانگی رابردوو، بڕی (3) ملیۆن و (12) هەزارو (435) بەرمیل نەوتی كێڵگەكانی كەركوك لە رێگای بەندەری جەیهانی توركییەوە هەناردەی بازاڕەكان كراوە، كە داهاتەكەی 217 ملیۆن و 196 هەزار و 563 دۆلار بووە.
بەپێی ئامارەكە، بڕی نەوتی خاوی هەناردەكراوی هەموو عیراق بریتی بووە لە (90) ملیۆن و (467) هەزارو (794) بەرمیل و داهاتەكەشی (6) ملیارو (513) ملیۆن و (792) هەزار دۆلار بووە.
ئاماژە بەوەشكراوە:" كۆی گشتی هەناردەكردنی نەوتی خاو لە مانگی تەمووزی رابردوو لە گێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق بریتی بووە لە (87) ملیۆن و (455) هەزارو (359) بەرمیل.
رونیشكراوەتەوە:" كۆی گشتی نەوتی هەناردەكراوی رۆژانە (2) ملیۆن و (918) هەزار بەرمیل بووەو نرخی هەر بەرمیلێكیش 72 پۆینت یەك دۆلار بووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP