به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی، ژماره‌ی توشبوون به كۆرۆنا له هه‌رێم له له 24 سه‌عاتی رابردوودا، به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه و سێ هه‌زاری تێپه‌ڕاندوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2-8-2021 رایگه‌یاند، له 24 سه‌عاتی رابردوودا سێ هه‌زار و 350 توشبووی نوێی كۆرۆنا تۆمار كراوه، له كاتێكدا دوێنێ دوو هه‌زار و 422 حاڵه‌ت تۆمار كرابوو.
ته‌ندروستی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "له شه‌و و رۆژی رابردوودا 716 توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و 13 توشبووش مردوون".
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه:
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP