ئاستی مه‌ترسیی كۆرۆنا له‌ هه‌رێم لة هێڵی سوور نزیكه‌

تەندروستی
12:45 - 2021-08-03



لەبارەی هەڵسەنگاندنی بارودۆخی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان وەزارەتی تەندروستی دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ رێكخراوی تەندروستی جیهانی راپۆرتێك ئاراستەی لیژنەی باڵای كۆرۆنا دەكات.
ئەمڕۆ 3-8-2021، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دكتۆر سامان بەرزنجی وەزیری  تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان  بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند:  لەبارەی رەوشی بڵاوبونەوەی كۆڕۆنا لە هەرێمی كوردستان،  ئێمە وەك وەزارەتی تەندروستی كۆبوونەوەیەك لەگەڵ رێكخراوی  تەندروستی جیهانی ئەنجام دەدەین، دواتر راپۆڕتێكی تایبەت لەبارەی رەوشی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان دەخەینەڕوو، لە ژێر رۆشنیایی ئەو راپۆرتە و هەڵسەنگانە  دەتوانین راسپاردەكان  ئاراستەی لیژنەی باڵای رووبەرووبونوەی كۆرۆنا  بكەین.
وتیشی: ئەوەی هەیە لە كاتی ئێستا  باس دەكرێ  گەیشتونەنەتە هێلی سور " ئەوە ئێستا لە عیراق هەیە " ، بەڵام لە هەرێمی كوردستان پێشبینی دەكەین، چونكە ئێمە لە نارنجییەكی تۆخ بووین  و رێژە و ژمارەكان نەهاتوونەتە خوارەوە، بۆیە ئەگەر بارودۆخەخە سوور بێت یان نارنجی تۆخ بێت دەمێنیتەوە سەر جۆری خۆپارێزی .
لەبارەی مانەوەی ئەم شەپۆڵەی كۆرۆنا وتی: بەگوێرەی  زانستی پەتازانيی هەر شەپۆڵێكی ڤایرۆسی لە نیوان چوار بۆ شەش هەفتە دەخانەیەنێت، بەڵام ئەویش بە جێبەجێكردنی رێكارەكانی خۆپارێزيی بۆیە لەگەڵ جێبەجێكردنی رێنماییەكان ئەو قۆناغە تێدەپەڕێندرێت.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP