ژماره‌ی توشبووانی كۆرۆنا له‌ جیهان 200 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند

تەندروستی
07:57 - 2021-08-04


ژمارەی ئەو كەسانەی لە سەرتاسەری جیهان تووشی كۆرۆنا بوون گەیشته‌ 200 ملیۆن و 301 هەزار و 683 كەس.

بەپێی ئامارەكان تا ئێستا چوارملیۆن و 259 هەزار و 599 كەس لە جیهاندا بە هۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و 180 ملیۆن و 561 هەزار و 655 كەس چاكبوونەتەوە.

ئەمریكا یەكەمین وڵاتە جیهاندا كە زۆرترین تووشبووی هەیە بەشێوەیەك تا ئێستا زیاتر لە 36 ملیۆن كەس لەو وڵاتە تووشی كۆرۆنا بوون و زیاتر لە 630 هەزار كەسیش بەهۆی پەتای كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP