حكومه‌تی هه‌رێم دوو رۆژی كرد به‌ پشوو

کوردستان
09:29 - 2021-08-04


حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی سەری ساڵی کۆچی و یادی عاشورا رۆژانی 10 و 19ی ئابی وەک پشوی ره‌سمی راگەیاند.
 
بەگوێرەی ڕۆژمێری فەرمی حکومەتی ھەرێم، رۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتو 10ی ئاب بەبۆنەی هاتنی سەری ساڵی کۆچییەوە لەسەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم پشوی فەرمی دەبێت.
 
هەروەها رۆژی 19ی ئابیش بەبۆنی یادی عاشورا پشو دەبێت، لەو رۆژەدا سەدان هەزار شوێنکەوتوی ئاینزای شیعە بەشداری لە رۆژی عاشورادا دەکەن کە بۆ شیعەکان رۆژی ماتەم گێڕانە بەهۆی یادکردنەوەی ‬‬"شەهیدبونی ‬ئیمام ‬حسێن" ‬لە ‬10ی ‬موحەڕەم، ‬نەریتێک ‬کە ‬ماوەی ‬زیاتر ‬لە ‬1300 ‬ساڵە ‬نەوە ‬لە ‬دوای ‬نەوە ‬بەردەوامی ‬پێدەدەن.‬ 
لە ڕۆژمێری فەرمی حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا 25ی ئابیش کە یادی ئەنفالکردنی بادینانە وەک بۆنەیەکی فەرمی دیاریکراوە و ساڵانە یادی دەکرێتەوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP