رۆژئاوای كوردستان ــ چوار ئه‌ندامی خێزانێك به‌ تۆپبارانی توركیا شه‌هید بوون

کوردستان
09:42 - 2021-08-04


بەھۆی تۆپبارانی سوپای تورکیا لە گوندێکی رۆژئاڤای کوردستان چوار ئەندامی خێزانێك شه‌هید بوون .

به‌پێی سه‌رچاوه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كان، بەھۆی تۆپبارانی تۆپخانەکانی سوپای تورکیا لە گوندی سەفاویە لە ڕۆژھەڵاتی شارۆچکەی عەین عیسای سەر بە کانتۆنی گرێ سپی، چوار ئەندامی خێزانێك شه‌هید بوون، کە یەکێکیان تەمەنی ١٢ ساڵە و دایک و منداڵیکی ھەمان خێزانیش بە قورسی بریندارن و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP