یه‌كێـتی یەکەم رۆژی بانگەشەی ھەڵبژاردنی لە قەزای ئاکرێ راگه‌یاند

کوردستان
11:33 - 2021-08-04

 ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠٢١/٨/٤ بە سەرپەرشتی ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی ی.ن.ک و لێپرسراوی مەڵبەندی چواری دھۆک و بە ئامادەبوونی ئەحمەد خان سورچی، سەرپەرشتیاری رێکخستنەکانی ی.ن.ک لە قەزای ئاکرێ و بەردەرەش لەگەڵ  ئەنجومەنی کۆمیتەکانی ئاشتیی و ئاکرێ و دینارتە كۆبونه‌وه‌، لە وتەیه‌کشیدا ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی ی.ن.ک وتی : بە خۆشحاڵییەوە ئەمڕۆ لە  قەزای ئاکرێ، یەکەم رۆژی بانگەشەی ھەڵبژاردن لە کۆمیتەکانی سنوری قەزای ئاکرێ رادەگەیەنین  و پێویستە ھەموو کادر و لایه‌نگرانمان دەرگا بە دەرگا بچن بۆسەر خستنی کاندیدانی یەکیَتی و لیستی ھاوپەیمانی کوردستانی، بۆ ئەوەی زیاتر داکۆکی لە مافەکانی گەلی کورد بکەن لە بەغدا.
ھەروەھا بەرپرسی مەڵبەندی دھۆک وتیشی : ی.ن.ک، لە ھەموو روییەکەوە ئامادەیە بۆ سەرخستنی پرۆسەی ھەڵبژاردن ، پێویستە کۆمیتە و کادران ئامادەکاریی زیاتریش بکەن و گروپ پێكبهێنن، چونکە سەرکەوتنی کاندیدانی یەکێتی مسۆگه‌ركردنی مافی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستانە ، پێویستشە ھەموو ھێزو توانایەکمان بخینە گەڕ بۆ سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە .

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP