لە شاری ناسریە بۆمبێکی چێندراو به کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش ته‌قییه‌وه، به‌ڵام زیانێکی ئەوتۆی لێنەکەوتەوە.
له‌و باره‌یه‌وه، سەرچاوەیەکی ئەمنیی راگەیاند، بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لەسەر رێگای خێرای نێودەوڵەتیی ناسریە، تەقیوەتەوە.
بەوتەی سەرچاوەکە تەقینەوەکەوە، ھیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوەو تا ئێستاش ھیچ لایەنێکیش بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە، رانەگەیاندووە.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر،به‌شێك له‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی كه ئه‌مریكا تاوانباریان ده‌كات به‌وه‌ی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانیی ده‌كرێن، هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ئامانجكردن و هێرشكردنه سه‌ر سوپای ئه‌مریكایان له عیراق راگه‌یاندو بێ گومانیی خۆیان له رێككه‌وتنی نێوان واشنتۆن و به‌غدا بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عیراق ئاشكرا كرد.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP