شانه‌ى ئه‌منى عيراق دەستگیركردنی 2 كەسى بەتۆمەتی تیرۆر لەكەركوك و دیالە ڕاگه‌ياند

عێراق
13:48 - 2021-08-04

شانەی راگەیاندنی ئەمنی، دەستگیركردنی 2 كەسی بەتۆمەتی تیرۆر و دەستگرتن بەسەر چەند چەك و تەقەمەنییەك لە كەركوك دیالە و سامەڕا راگەیاند .

شانەی راگەیاندنی ئەمنی رونیكردوەتەوە، بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەكانی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی كەركوك و ئۆپراسیۆنەكانی سامەڕا، توانراوە 2 كەس دەستگیربكرێن كە بە پێی مادەی 4ی تیرۆر داواكراو بوونە، كە یەكێكیان لە بازگەی كەی وەن لەكەركوك دەستگیركراوە، ئەوی دیكەشیان لە بازگەی سندیە لە پارێزگای دیالە دەستگیركراوە لەكاتێكدا دەیویست بچێتە ناحیەی یەسرب لە پارێزگای سەڵاحەدین .
هەروەها لە ناوچەی مەنجەل لەسنوری دیالە هێزە ئەمنییەكان دەستیانگرت بەسەر چەندین پارچە چەك و تەقەمەنیدا .
 


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP