یەكێتی ئەوروپا: بەردەوامی رفاندن و كوشتن كاریگەری لەسەر هەڵبژاردن لەعیراق دەبێت

عێراق
15:33 - 2021-08-04

یەكێتی ئەوروپا هۆشداری دەدات كە ئەگەر رفاندن و كوشتنی چالاكوانان بەردەوام بێت كاریگەری لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی عیراق دروستدەكات.

مارتن هۆت، باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عیراق رایگەیاند، ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەم ژینگە نەخوازراوەی عێراق نیگەرانی كردوون .
 وتیشی، ئەگەر رفاندن و هەڕەشە و كوشتنی چالاكوان و رۆژنامەنووسان لە عێراق بەردەوام بێت، ئەوا كاریگەری خراپی لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەكان دەبێت و ناتوانرێت هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد ئەنجام بدرێت.
باڵیۆزی یەكێتی ئەوروپا لە عیراق دووپاتیشیكردەوە ، یەكێتی ئەوروپا پشتیوانی لە عێراق دەكات تاكو هەڵبژاردن لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت و بە بڕی ٥ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار یۆرۆش هاوكاری پێشكەشی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەكەن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP