له ماوه‌ی 7 مانگی ڕابردودا ئاڵوگۆڕی بازرگانی
له نێوان ھه‌رێم و كۆماری ئیسلامی ئێران نزیكه‌ی 4 ملیار دۆلار بووه.
له‌و باره‌یه‌وه، مسته‌فا شێخ عه‌بدولڕه‌حمان
سه‌رۆكی یه‌كێتی ھاورده و ناردنكارانی كوردستان له لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا ڕایگه‌یاند،
ڕۆژانه له 4 مه‌رزی سه‌ره‌كی سنووری پارێزگای سلێمانییه‌وه، بازرگانان كه
ژماره‌یان 2 ھه‌زار ده‌بێت، كاڵا‌و شمه‌ك له ئێرانه‌وه ھاورده ده‌كه‌ن و له سه‌ره‌تای
ئه‌مساڵیشه‌وه تا ئێستا ئاڵوگۆڕی بازرگانیی گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 4 ملیار دۆلار.
داواشی له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كرد
كارئاسانی بۆ بازرگانان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی كاڵا بازرگانییه‌كانیان له مه‌رزه‌كانی
ھه‌رێمی كوردستانه‌وه ھاورده بكه‌ن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP