وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق، سه‌رجه‌م بریكاره‌كانی دابه‌شكردنی به‌شه‌خۆراكی له به‌غداو پارێزگاكانی دیكه ئاگاداركرده‌وه‌و هۆشداری دا كه دوچاری لێپرسینه‌وی یاسایی ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر بڕه پاره‌ی زیاتر له بری ئه‌و مادده خۆراكییانه‌ی زیاد كراون له هاوڵاتییانی وه‌ربگرن.
له‌و باره‌یه‌وه، محه‌مه‌د حه‌نون وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه، له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی بازرگایی، هۆشداریی داوه‌ته‌وه سه‌رجه‌م بریكاره‌كانی دابه‌شه‌كردنی به‌شه‌خۆراك له به‌غداو پارێزگاكانی دیكه، كه دوچاری لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر له‌به‌رامبه‌ر مادده زیاكراوه‌كانی سه‌به‌ته‌ی به‌شه خۆراك، پاره‌ی زیاد له هاوڵاتیان وه‌ربگرن.
جه‌ختشیكرده‌وه، وه‌زاره‌ته‌كه، بۆ رێگه‌گرتن له‌و جۆره پێشێلكارییه، رێكاری یاسایی توندی گرتوه‌ته‌به‌رو چه‌ند ژماره مۆبیالێكی دیاریكردوه بۆ وه‌رگرتنی هه‌ر سكاڵایه‌كی هاوڵاتییان له‌و باره‌یه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP