چه‌ند تاوه‌رێكی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با له‌ نێوان كه‌ركوك ـ بێجی ته‌قێندرانه‌وه‌

ئابوری
07:41 - 2021-08-10

کۆمپانیای گواستنەوەی کارەبای عێراق رایگه‌یاند ، تاوه‌ره‌كانی  گواستنەوەی کارەبا 400 کەیڤی لە کەرکوک روبەڕووی کارێکی تێکدەرانە بووەوە و 7 تاوه‌ر  له‌كار خراون.

كۆمپانیای ناوبراو له‌ هەژماری تایبه‌تی خۆی لە فەیسبوک، رایگەیاندووە تاوەرەکان بە بۆمبی چێندراو تەقێندراونەتەوە و کارەبای بەشێک لە ناوچەکانی باشووری پارێزگای کەرکووک پچڕاوە.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه‌، لەماوەی پێنج رۆژی رابردوودا 27  تاوەری گواستنەوەی کارەبا لە سنووری کەرکوک تەقێندراونەتەوە.

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP