له په‌یامێكی پیرۆزباییدا كه‌له ئه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توێته‌ر بڵاویكردوه‌ته‌وه، جۆ بایدن سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاندوه، من و جیل گه‌رمترین پیرۆزبایی سه‌ری ساڵی نوێی كۆچی له سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سان ده‌كه‌ین كه ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵی كۆچی ده‌گێڕن و یادی قوربانییه مێژووییه‌كانی مانگی موحه‌ره‌می پیرۆز به‌رزراده‌گرن.
بایدن له تویته‌كه‌یدا ده‌ڵێت "به‌شداریتان ده‌كه‌ین بۆ پته‌وكردنی به‌ها جیهانییه‌كان له بواری دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی و سۆز و به‌خشنده‌یی".
له مانگی ته‌مموزی رابردوودا جۆ بایدن 4 كه‌سایه‌تیی بۆ لیژنه‌ی ئازادییه ئایینییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی دیاریكرد كه هه‌ر چواریان رۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌یه و یه‌كێكیان باوكێكی موسڵمانی سه‌ربازێكی ئه‌مریكایه كه له ریزی سوپای ئه‌مریكادا گیانی له‌ده‌ستداوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP