وەزیری كارەبای عێراق: ئێران به‌هۆی كه‌میی ئاو كاره‌بای له‌ عێراق بڕیوه‌

ئابوری
09:59 - 2021-08-10


وەزیری كارەبای عێراق هۆكاری ڕاگرتنی كارەبا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ بۆ عێراق، به‌هۆی كەمبوونەوەی ئاو لە كۆماری ئیسلامی زانی.

عادل كەریم وەزیری كارەبای عێراق لە لێدوانێكیدا سەبارەت بە بڕینی ئەو كارەبایەی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ دابینده‌كرێت، ڕایگەیاند هۆكاری ڕاگرتنی دابینكردنی كارەباكە بۆ دابەزینی ئاستی ئاو لە ئێران دەگەڕێتەوە كە بەو هۆیەشەوە ئاستی بەرهەمهێنانی وزە لە وێستگەكان كەمبووەتەوە.

بەیانی ئەمڕۆ مستەفا رەجەبی بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیای بەڕێوەبردنی كارەبای ئێران ڕایگەیاند ئەو بڕە كارەبایەی بۆ عێراقیان دابین دەكرد بڕدراوە و ڕوونیكردەوە كە ئەو هەنگاوەشیان بۆ پڕكردنەوەی پێداویستییەكانی وڵاتەكەی خۆیان ناوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP