وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ئاماری توشبوون به كۆرۆنا له 24 سه‌عاتی رابردودا بڵاوكرده‌وه راگه‌یاندوه، له شه‌و و رۆژی رابردوودا زیاتر له دوو هه‌زار حاڵه‌تی نوێی توشبوون به كۆرۆنا تۆماركراوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه، له 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هه‌زار و 69 حاڵه‌تی نوێی توشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراوه.
ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو كه، 967 توشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و 19 توشبووش گیانیان له‌ده‌ست داوه".
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستان چوار هه‌زار و 970 توشبوو به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست داوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP