ئه‌ندازیار دانیاڵ هه‌مه‌وه‌ندی
به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای كه‌ركوك ڕایگه‌یاند: دوای به‌ئامانجگرتنی تۆڕی كاره‌با
و تاوه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی كاره‌با بۆ پارێزگای كه‌ركوك كاره‌بای نیشتمانی له‌كه‌ركوك
كه‌متر ده‌بێته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری
له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای كه‌ركوك ڕاشیگه‌یاند، له‌دوای ته‌قینه‌وه‌ی
چه‌ند تاوه‌رێكی كاره‌با له ئه‌مڕۆوه ڕێژه‌ی كاره‌بای پارێزگاكه كه‌مبۆته‌وه.
ڕوونشیكرده‌وه له‌مه‌وبه‌ر
ڕۆژانه 750-800 مێگاوات كاره‌با بۆ كه‌ركوك دابین ده‌كرا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ بڕه‌كه‌مان
بۆته 570-580 مێگاوات كه به‌مه‌ش 20٪ی كاره‌بای كه‌ركوك كه‌متر ده‌بێته‌وه.
وتیشی: پێشتر وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
كاره‌بای كه‌ركوك ده‌مانتوانی له‌ڕۆژێكدا 12-13 سه‌عات كاره‌بای نیشتمانی بده‌ینه
هاوڵاتیانی كه‌ركوك، به‌ڵام له‌مڕۆوه ده‌توانین نزیكه‌ی 8 سه‌عات كاره‌با بده‌ینه
هاوڵاتیانمان و به‌مه‌ش جیاوازیه‌كه له‌نێوان
دوێنێ و ئه‌مڕۆدا كاره‌بای نیشتمانی له‌كه‌ركوك سێ سه‌عات كه‌م ده‌كات.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد،
له‌بنه‌ڕه‌تدا پارێزگای كه‌ركوك پێویستی به 1500مێگاوات كاره‌با هه‌یه تاوه‌كو پێداویستی
پارێزگاكه له‌كاره‌بای نیشتمانی پڕبكاته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه له‌په‌لامارێكی
تیرۆریستی‌دا بۆ سه‌ر هێڵی 400kv نێوان كه‌ركوك-بێجی كه‌به‌هۆی په‌لاماره‌كه‌وه حه‌وت تاوه‌ری گواستنه‌وه‌ی
كاره‌با له‌سنووری ناحیه‌ی ریازی سه‌ر به‌قه‌زای حه‌ویجه ته‌قێنراونه‌ته‌وه و زیانی
زۆریش به‌تۆڕه‌كانی كاره‌باگه‌یه‌ندراوه كاره‌بای نیشتمانی له‌كه‌ركوك كه‌متر ده‌بێته‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP