رێبوار خدر عه‌لی سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی چه‌مچه‌ماڵ، له‌به‌رامبه‌ر خه‌رجنه‌كردنی شایسته دارییه‌كانی یانه‌كه، له پای بوونی به پاڵه‌وان بوونیان له خولی یانه پله یه‌كه‌كان، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت، به ناچاری په‌نا بۆ دادگا ده‌به‌ن و سكاڵا دژی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان تۆمار ده‌كه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی چه‌مچه‌ماڵ، ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه كه، چه‌ندین جار له‌گه‌ڵ (یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ڵۆ) به شێوازی زاره‌كی و ته‌له‌فۆن داوایان كردوه، ئه‌و شایسته داراییه‌یان بۆ خه‌رج بكرێت، كه به(مافی خۆیانی ده‌زانن) له پای بوونیان به (پاڵه‌وان له خولی یانه پله یه‌كه‌كانی كوردستان ) بۆ ساڵی 1919 - 2020، به‌ڵام له هیچ بڕیار‌و رێنماییه‌كی ئه‌م هه‌فته‌یه‌شدا ئاماژه‌ی بۆ نه‌كراوه، وه‌ك بڕیار بوه، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، بڕیاری له باره‌وه بدرێت.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی چه‌مچه‌ماڵ:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادارش تایبه‌ت به ده‌زگای میدیای كه‌ركوك، له‌و باره‌یه‌وه وتی، دواكه‌وتنی بڕه پاره‌ی خه‌ڵاتی یانه‌ی وه‌رزشی چه‌مچه‌ماڵ، له پای سه‌ركه‌وتنی بۆ خولی نایاب له ئه‌ستۆی سه‌رۆكی پێشووی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستانه، كه فه‌رمانی خه‌رجكردن له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ودا بوه.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، كه زیاتر له 10 یانه شایسته‌ی داراییان وه‌رنه‌گرتوه، به‌ڵام بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتو مینحه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێ خه‌رج بكرێت و سه‌رجه‌م ئه‌و یانانه‌ی ئه‌و شایسته‌یه‌یان وه‌رنه‌گرتوه، پێیانبدرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP