توركیا كوژرانی سەربازێكی لە عیراق رادەگەیەنێت

جیهان
10:19 - 2021-08-13

توركیا كوژرانی سەربازێكی لە بنكەی سەربازیی زلیكانی سنوری بەعشیقە رادەگەیەنێت

لەو روەوە وەزارەتی بەرگری توركیا ڕایگەیاند، بەهۆی بۆردومانكرانی بنكەی سەربازیی زلیكان لە بەعشیقەی پارێزگای نەینەوا، سەربازێكیان كوژراوە.  

وەزارەتی بەرگری توركیا  ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە وەڵامی هێرشەكەیان داوەتەوەو بۆردومانی ناوچەكەیان كردووە 
  
شەوی رابردوو چوار موشەك ئاڕاستەی گوندی گودادی سنوری ناوچەی زلكان كرا.

بەرێوەبەری ناحیەی زێلكان  رایگەیاند  نزیكەی  سەعات 8 ی شەوی رابردوو  چوار مووشەك ئاراستەی گوندی گوداد كرا كە سەر بە ناحیەی زلكانە دوو لەو موشەكانە تەقیوەتەو دووەكەی تریش نەتەقیوەتەوەو دیارنیە كێ ئەو كارەی كردوە.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP