شاری سنە دەبێتە ناوەندی چارەسەركردنی نەخۆشی شێرپەنجە لە خۆرهەڵاتی كوردستان و خۆرئاوای ئێران.
موحسن فەتحی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی پارێزگای سنە لە پەرلەمانی ئێران بە ئاژانسی هەواڵی مێهری راگەیاندووە، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئامێری (پی.ئی.تی.سكان) لە نەخۆشخانەكانی سنە دادەنرێت و چەندین بەشی جۆراوجۆری پسپۆڕیی پزیشكیش دەكرێنەوە، بەوەش ئاستی زانستی زانكۆی زانستە پزیشكییەكانی سنە بۆ پلەی دووەم بەرزدەبێتەوە.
ئاماژەی بۆئەوەشكردووە، بە دانانی ئامێر و كردنەوەی بەشە نوێكانی تایبەت بە نەخۆشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەكانی سنە، ئەو شارە دەبێتە ناوەندی چارەسەری شێرپەنجە لە خۆرهەڵاتی كوردستان و تەواوی خۆرئاوای ئێران.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP