هۆكاره‌كانى قژ هه‌ڵوه‌رين چيه‌؟

تەندروستی
05:17 - 2021-08-14

قژھەڵوەرین ياخود  کەچەڵی یان (ئەلۆپیشیا)، ئاماژە دەکات بۆ لە دەستدانی موو لە بەشێکی سەر یان جەستە بەڵام زۆربەی جار دەبێتە ھۆی سەر رووتانەوە. توندی ئم حاڵەتە ئەتوانێت لە بەشێکی بچووکی جەستە تاکو ھەمووی بگرێتەوە.

زۆربەی کاتەکان سووربون یاخود جێی برین بەجێ ناھێلێ. لە دەستدانی قژ ئەگەری ھەیە لە ھەندێ کەس توشی گوشاری دەروونی بکات , هەندێ لە دۆخە باوەکانی بریتیە لە لەدەستدانی قژی پیاو، به‌ڵام لە دەستدانی قژی ئافرەت  دۆخێکی لاوز بوونی قژە.

ھۆكاری لە دەستدانی قژی پیاوان بریتییە لە ھەردوو بۆماوه‌زانى (جینێتکس) و ھۆرمۆنیاتی پیاو پێکەوە، به‌ڵام ھۆكاری لە ده‌ستدانی قژی ئافرەتان نادیارە، و ھۆی (ئالۆپیشیا ئەریتیا) کە بەرگری لەش ھێرش ئەکات بۆ سەر خانەکانی خۆی، و ھۆی (تیلۆجین ئفلووڤیەم) چەندەھا روداووە کە گوشار دەکاتە سەر دەروون یان جەستە. (ئالۆپیشیا ئەریتیا) زۆر باوە لە دوای دووگیانی لە ئافرەتان.

چەند ھۆكارىی دیكه‌ هه‌ن  بۆ لە دەستدانی قژ کە زۆر باو نیه‌ و بەبێ سووربون و برینن ئه‌وانيش  راکێشانی قژ، و چەند جۆرە چارەسەرێك وەکو چارەسەری کیمیایی، دەرمانی چارەسەری ئایدز، دەرمانی کەمچالاکیی پایرۆیدی فەرمانی سستی (ھایپۆثایرۆدسم)، و ھەروەھا خراپ خۆری.

مرۆڤ نزیکەی 100,000 تا 150,0000 مووی ھەیە لە سەری. ژمارەی مووە ھەڵوەریوه‌كانى سەر نزیکەی 100 موو دەبێت لە رۆژێکدا. بۆ ئەوەی قژەکە درێژە پێبدرێت ئەبی مرۆڤ چەندی مووی قژ لە دەست دەدات نزیکەی ھەر ئەوەندە درووست بکاتەوە.

 ھۆكاره‌كانى  قژھەڵوەرین گوماندار و نەزاندراون، باڵام ئەتوانین بۆ چەند هۆيه‌ك ھۆکارەکە بگەرێنينه‌وه‌:

يه‌كه‌م : چەندەھا جۆری نەخۆشی باو.

دووه‌م : بەکارھێنانی چەندەھا جۆری دەرمانی خراپ.

سێهه‌م : چارەسەری کیمیایی

چواره‌م : توند بەستنی قژ کە دەیخاتە ژێر فشارەوە
پێنجه‌م : زۆر لەسەر کردنی کڵاو

شه‌شه‌م : کەم خەوى

حه‌وته‌م : ڕاکێشانی قژ یان خوراندنی سەر بە توندی

هه‌شته‌م : فشاری دەروونی

نۆيه‌م : دووگیانی لە ئافرەت

ده‌يه‌م : ھۆرمۆنه‌كان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP