دۆستى كورد دکتۆر جینۆ سترادە كۆچى دوايى كرد

جیهان
08:11 - 2021-08-14

دوێنێ دکتۆر جینۆ سترادە (  Gino Strada  ) لەتەمەنی 73  ساڵی لە وڵاتی ئیتاڵیا کۆچی دوایی کرد.

سترادە لەدایکبووی 21ى نيسانى 1948 .  لە ژیانیدا کەسایەتيه‌كى  چەپ ومرۆڤ دۆست بووە و دامەزرێنەری ڕێکخراوی (ئیمێرجێنسی) ناحکومیە کە لەلایەن UN وەک ڕێکخراوێکی نێونەتەوەیی دانيپێدانراوه‌.

دکتۆر سترادەی دۆستێکی دڵسۆز و دیاری خەڵکی کوردستان بوو ،  یەکێکبوو لە کەسایەتیە بەناوبانگەکانی ئیتاڵیا و جیهانیش دامەزرێنەری نەخۆشخانە ( ئیمێرجێنسی)ەکانی کوردستان و زۆر ووڵاتی ديكه‌ش بوو کە لە 13  ووڵاتدا کاروچالاکیە مرۆیەکانی ئەنجام داوە.

 

له‌ ساڵی 1992  وە هاتوه‌ته‌ کوردستان و کاروچالاکیەکانی  لە دروستکردنی نەخۆشخانە و مەڵبەندی دروستکردنی دەست و پێى  لە سلێمانی و هەولێر و زۆر شوێنی تریش ئەنجام داوە و کە تائێستاش ئەم بنکە و نەخۆشخانانە لەکار و خزمەتی خەڵکی کوردستان دان.

سترادە خاوەن پڕه‌نسیپێکی مرۆڤانەی تایبەتی خۆی بووە کە دژی شەڕ بووە، هەر بۆیە کارو خزمەتەکانیشی بۆ قوربانیانی شەڕ بووە، کە زۆرتر لەو ووڵاتانە بووە کە شەڕی تێدا بووە  وەک عێراق، ئەفغانستان، سودان، کەمبۆدیا و سیرالیۆن و ئەفریقا و زۆر ووڵاتی تریش. وەلەسەر ئەم خزمەتە زۆرانەی کەپێشکەش بە مرۆڤایەتی کردووە کۆمەڵێک خەڵاتی وەرگرتووە...لەوانە:
خەڵاتی بوخار 2016
خەڵاتی ڕایت لیڤیلهود 2015
خەڵاتی فیاریجیۆ ڤیرسیلیا 1999
خەڵاتی هیرلیتسکا 1994

 

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP