له‌گه‌ڵ هێرش و كۆنترۆڵكردنی خێرای چه‌ند شارێكی گه‌وره له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تاڵیبانه‌وه‌و پاشه‌كشێی هێزه‌كانی حكومه‌تی ئه‌فغانستان، هه‌ڵاتن و ئاواره‌بوونی سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی به‌هۆشی ئه‌و شه‌ڕو پێكدادانانه‌وه، نه‌ته‌وه‌یه‌گرتوه‌كان، هۆشدارییی له روودانی كاره‌ساتی مرۆیی ده‌كات له‌و وڵاته‌و داوای هاوکاری نێودەوڵەتیی دەکات.
ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، مەترسییەکی زۆر له سه‌رهه‌ڵدانی قەیرانی مرۆیی لە ئەفغانستان هەیە و هۆشداریشی دا لە زیادبوونی ژمارەی قوربانیانی مەدەنی، ئەگەر بە شێوەیەکی بەرچاو توندوتیژییەکان کەمنه‌كرێنه‌وه..
شابیا مانتو وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان بارودۆخەکەی بە بارودۆخێکی دژوار لەقەڵەم دا‌و وتی، کاریگەری ئەم شەڕانە بە تایبەتی بۆ سەر ژنان و کچان جێگای نیگەرانییە.
وتشی، ژن و منداڵ لە سەدا هەشتای ئەو 250 هەزار ئەفغانییەن کە لە مانگی پێنجەوە بەهۆی شەڕەکانەوە لە ئەفغانستان هەڵاتوون.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو "ئەو خەڵکە مه‌ده‌نییه‌ی کە هەڵاتوون باس لە هەڕەشەی گروپە چەکدارەکان، بوونی تەقەمەنی لەسەر ڕێگە سەرەکییەکان دەکەن. هەوەها نەک تەنها بێمتمانەیی، بەڵکو ئێمە زیادبوونێکی زۆری ژمارەی قوربانیانی مەدەنیش بەدیدەکەین کە ژن و منداڵیش بە بەردەوامی دەبنە ئامانجی هێرشەکان."
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، لە کۆی 34 پارێزگای ئەفغانستان لە 33 پارێزگا شەڕو پێکدادان ڕاگەیەندراوە و تاڵیبان دەستی گرتووە بەسەر شارە سەرەکییەکانی ئەم وڵاتەدا.
وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاشكراشی كرد، زۆربەی ئەوانەی هەڵدێن لە نێو وڵاتەکەدا ماونەتەوە، لە کاتێکدا شەڕەکە لە ماڵەکانیان نزیکبووەتەوە. دەڵێت هەتا ئێستا ژمارەیەکی کەم چوونەتە پاکستان و ئێرانی دراوسێ، بەڵام لە کاتێکدا شەر و پێکدادان لە ئەفغانستان درێژە بکێشێت ئەم ڕەوشە ڕەنگە بگۆڕێت.
داواشی لە وڵاتانی دراوسێ كرد سنوورەکانیان له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان بکەنەوەو دوپاتشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر "خەڵکەکە نەتوانن خۆیان بگەیەننە شوێنێکی پارێزراو ئەوا ژیانیان دەکەوێتە مەترسییەکەوە."
راشیگه‌یاند، ئاژانسی پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ هاوبەشەکانیدا هاوکاری مرۆیی بۆ نزیکەی 400 هەزار ئاوارەی ئەفغانی دابیندەکات. پێداویستییە گرنگەکانی ئەوانیش بریتین لە خۆراک، پەناگە، کەرەستەی پاکژکەرەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP