وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا، سه‌ڕه‌ڕای ده‌ربڕینی
نیگه‌رانییه‌كانی له پێشكه‌وتنی خێرای چه‌كدارانی تاڵیبان به‌ره‌و كۆنترۆڵكرنی
ناوچه هه‌ستیاره‌كانی ئه‌فغانستان، گه‌یشتنه یه‌كه‌م كاروانی هێزه‌كانی مارێنزی
بۆ ئه‌و وڵاته ئاشكرا كرد.
به‌پێی وته‌بێژی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، جۆن
كێربی، یەکەم کاروانی هێزەکانی مارێنز گەیشتنە ئەفغانستان بە ئامانجی گواستنەوەی دیپلۆماتكاران
و کارمەندانی باڵیۆزخانەو هاوڵاتییانی ئه‌مریكا له‌و وڵاتە.
پێشبینیشیی كرد، زۆربه‌ی زۆری ئه‌و هێزه‌ی كه
له 3 هه‌زار سه‌رباز پێكهاتوه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه بگاته
وڵاته‌كه.
رۆژی پێنجشەممە، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بڵاویکردەوە،
پلانی ناردنی سێ هەزار سەربازیان هەیە بۆ فڕۆکەخانەی کابوڵ بەئامانجی گواستنەوەی ئەمەریکییەکان
لە ئەفغانستان.
هاوکات لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان
لە مانگی ئایاری رابردووەوە توندوتیژییەکان لە ئەفغانستان رووی لە هەڵکشان کردووە
و بزووتنەوەی تاڵیبان هێرشەکانی بۆسەر ناوەندی شارەکان و کۆنتڕۆڵ کردنیان، چڕکردووەتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP