به‌غدا ئه‌م مانگه‌ش 200 ملیاره‌كه‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت

ئابوری
12:27 - 2021-08-15


ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، بڕیاریداوه‌ بۆ ئه‌م مانگه‌ش 200 ملیاره‌كه‌ بۆ هه‌رێم بنێرێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ فارس عیسا لێپرسراوی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غدا  رایگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاریداوه‌ بۆ ئه‌م مانگه‌ش بڕی 200 ملیاره‌كه‌ بۆ هه‌رێم بنێرێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا فه‌رمانی خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ بدرێت و ته‌نها چه‌ند رێكارێكی یاسایی ماوه‌.

وتیشی: بڕیاروایه‌ تا كۆتایی ئه‌مساڵ ناردنی ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ بۆ حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام بێت و مانگانه‌ بڕی 200 ملیار دینار بدرێته‌ هه‌رێم.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP