ئه‌فغانستان ــ تاڵیبان گه‌یشته‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ناو كابوڵ

جیهان
12:39 - 2021-08-15


وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان ڕایگەیاند، كە لەچەند شوێنێكەوە چەكدارانی تالیبان چوونەتەوە ناو كابولی پایتەختەوە.

لەو بارەیەوە ئاژانسی رۆیتەرز  له‌ زاری وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستانه‌وه‌،  لەدرێژەی پێشڕەوییەكانی چەكدارانی تاڵیبان بۆ گرتنەوەی ویلایەتەكانی ئەو وڵاتە لەئێستادا هێزەكانی تالیبان لەچەند شوێنێكەوە چوونەتە ناو كابولی پایتەختەوە.

هاوكات كۆشكی سەرۆكایەتی كۆماری ئەفغانستان ڕایگەیاندووە لەچەند گەڕەكێكی كابولی پایتەخت دەنگی دەقە دێت. 

سەرچاوەكانی هەواڵ باس لەوە دەكەن كە تالیبان بە هێزەكانی خۆی ڕایگەیاندووە گەمارۆی كابول بدەن، بەڵام هێزەكان نەچنە ناو شارەكەوە. 

چەكدارانی تالیبان لە دەروازەكانی كابول ئامادەن و ڕێگە بەو هاووڵاتیانە دەدەن كە بەنیازن پایتەخت چۆڵبكەن. 

لە كۆی 34 ویلایەت 29 ویلایەتی ئەو وڵاتە لەلایەن هێزەكانی تالیبانەوە كۆنترۆڵ كراون و ژمارەیەكی زۆر لەهاووڵاتیانی مەدەنی و سەربازی كوژراو و برینداربوون. 

سەرچاوەكانی هەواڵ باس لەوە دەكەن كە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كابول بەیانی ئەمڕۆ داخراوە و زانكۆی كابولیش لەلایەن هێزەكانی تالیبانەوە كۆنترۆڵ كراوە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP