سه‌رۆكی ئه‌فغانستان ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆستی سه‌رۆكی وڵاته‌كه راگه‌یاندو بڕیاری دا، به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه ده‌سه‌ڵات راده‌ستی چه‌كدارانی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان بكات.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، دوای گه‌یشتنی چه‌كدارانی تاڵیبان به چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاری كابوڵی پایته‌خت، ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆكی ئه‌فغانستان بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی داوه ده‌ڵێت، به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه ده‌سه‌ڵات راده‌ستی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌كات.
له درێژه‌ی پێشڕه‌وییه‌كانیاندا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه چه‌كدارانی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان چوونه نێو چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ناو شاری كابوڵی پایته‌خت.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند كه چه‌كدارانی تاڵیبان له هه‌موو ده‌روازه‌كانه‌وه چوونه‌ته ناو كابوڵی پایته‌خته‌وه.
ئاژانسی "نۆفۆستی" روسی بڵاویكرده‌وه كه چه‌كدارانی تاڵیبان ده‌ستیان به‌سه‌ر زانكۆی كابوڵدا گرتوه و ئاڵای بزووتنه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر گه‌ڕه‌كێكی پایته‌ختدا هه‌ڵدا.
هاوكات ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی رایگه‌یاند كه چه‌كدارانی تاڵیبان سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی چوارده‌وری كابوڵی پایته‌ختیان كۆنترۆڵ كردووه.
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌فغانستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند كه هێرش نه‌كراوه‌ته‌سه‌ر كابوڵ، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دووری پایته‌خت ده‌نگی ته‌قه ده‌بیسترێت.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌فغانستان ئاماژه‌شی بۆئه‌وه‌كردوه، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوكاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كار ده‌كه‌ن بۆ مسۆگه‌ركردنی ئاسایشی پایته‌خت و بارودۆخه‌كه‌ش له‌ژێر كۆنترۆڵدایه.
له‌لایه‌كی تره‌وه عه‌بدولستار میرزاكول هه‌ڵسوڕێنه‌ری كاره‌كانی وه‌زیری ناوخۆی ئه‌فغانستان له لێدوانێكی تۆماركراودا كه كه‌ناڵی "تلوع نیوز" بڵاویكرده‌وه كه "هێرش ناكرێته سه‌ر كابوڵ و شاره‌كه به ئاشتییانه راده‌ستی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ده‌كرێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP