كه‌ناڵی (روسیا الیوم) ڤرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه، كه تێیدا له شارۆچكه‌ی (ته‌لیل)ی سه‌ربه شاری عه‌كار له باكوری لوبنان، ساتی ئاگرتێبه‌ردانی ماڵی خاوه‌ن تانكه‌رو عه‌مبارێكی به‌نزین ده‌رده‌كه‌وێت، كه له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانی گه‌نجی تووڕه‌وه گڕیتێبه‌رده‌درێت.
پێشتر تانكه‌رێكی دابه‌شكردنی به‌نزین له لوبنان ته‌قییه‌وه، تانكه‌ره‌كه ژماره‌یه‌ك كه‌سی به‌ده‌وره‌وه بوو كه به‌نزینی له گه‌رمه‌ی قه‌یرانی ئابووری و نه‌بوونی سووته‌مه‌نی دابه‌ش ده‌كرد، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌شه‌وه، 28 كه‌س كوژران و ده‌یانی تریش برینداربوون.
له‌دوای ته‌قینه‌وه‌كه، ژماره‌یه‌كی زۆر له گه‌نج به‌نیازبوون هه‌ڵبكوته‌سه‌ر ماڵی خاوه‌ن تانكه‌ر و عه‌مباری به‌نزینه‌كه، سه‌ره‌تا هێزه‌كانی سوپای لوبنان رێگه‌یان لێگرتنـ به‌ڵام دوای روبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌ك، گه‌نجه‌كان توانییان به‌ربه‌ستی سوپای لوبنان تێپه‌ڕێنن و ماڵی خاوه‌ن تانكه‌ره‌كه گڕتێبه‌رده‌ن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP