تاڵیبان چوونه‌ ناو كۆشكی كۆماری ئه‌فغانستانه‌وه‌

جیهان
16:08 - 2021-08-15



ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە چەکدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان کۆشکی کۆماری ئەفغانستانیان كۆنترۆڵ كردو هێزەکانیان لەسەرجەم ناوچەکانی کابوڵی پایتەخت بڵاوبونەتەوە.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری سەرچاوەیەکی بەرپرسی ئەفغانستانەوە بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی چەند سه‌عاتێك لەمەوبەر  ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەفغانستان وڵاتەکەی بەرەو تاجیکستان جێهێشت، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە چەکدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان گەیشتنە کۆشکی کۆماری لەکابوڵی پایتەخت.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لەئێستادا چەکدارانی تاڵیبان هێزەکانیان لەناوچەکانی کابوڵی پایتەخت بڵاوکردوەتەوە و بەهۆی دروستبونی گرژی و پێکدادانیش لەنێوان هێزەکانی حکومەت و چەکدارانی تاڵیبان، زیاتر لە 40 بریندار گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی کابوڵ.

ئێوارەی ئەمڕۆ  ئەشرەف غەنی سەرۆکی ئەفغانستان وڵاتەکەی بەرەو تاجیکستان جێهێشت، بزوتنەوەی تاڵیبانیش رایگەیاند لێکۆڵینەوە لەهەواڵی چونەدەرەوەی ئەشرەف غەنیی بۆ دەرەوەی وڵات دەکەن.

دوای ئەوەی تاڵیبان گەیشتە چەند ناوچەیەکی پارێزگای کابوڵی پایتەختی ئەو وڵاتە، ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو خەڵکیدا دروستبوە و بەشێکیان کابوڵ جێدەهێڵن. هەروەها بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، بەشێک لە خەڵکی ماڵ، ئۆتۆمبێل و خانوەکانیان جێهێشتوە و هەڵاتون یان بەرەو فڕۆکەخانە رۆیشتون.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP