وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 سه‌عاتی رابردووی
سه‌باره‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌و به‌پێی ئاماره‌كه‌ش، ئه‌مڕۆ ژماره‌ی
توشبوون به‌و ڤایرۆسه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو
زیادیكردووه‌و دوو هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندوه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 15-8-2021 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند له ماوه‌ی 24 كاتژمێری ڕابردوودا دوو هه‌زار و 20 حاڵه‌تی
نوێی توشبوون به كۆرۆنا تۆماركراوه كه نزیكه‌ی نیوه‌یان له شاری سلێمانین،
لە کاتێکدا رۆژی پێشتر تەنها 827 حاڵەت تۆمار کرابوو.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو كه، 19 توشبوو گیانیان
له‌ده‌ست داوه و هه‌زار و 896 توشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP