دوای كۆنترۆڵكردنی شاری كابوڵ پایته‌ختی ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن چه‌كدارانی تاڵیبانه‌وه‌و هه‌ڵاتنی سه‌رۆكی وڵاته‌كه، بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی گشتیی بڕیاره سبەینێ ئەنجومەنی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی کۆبێتەوە.
له‌و باره‌یه‌وه، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، بەمەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی ئەفغانستان دوای کۆنتڕۆڵکردنی لەلایەن چه‌كدارانی تاڵیبانه‌وه، سبەینێ دوشەممە 16-8-2021 ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان کۆدەبێتەوە.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، تاڵیبان رایگه‌یاند، به‌مزووانه "ئیماره‌تی ئیسلامی" له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی له شاری كابوڵی پایته‌خت راده‌گه‌یه‌نن.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP