مەکتەبی سیاسیی ی.ن.ک پيرۆزبايى له‌يادى حەفتاوپێنج ساڵه‌ى دامەزراندنى پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌كات

جیهان
18:19 - 2021-08-15

بەرێزان مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

سڵاو ورێز
بە بۆنەی تێپەربوونی حەفتاوپێنج ساڵ بەسەر دامەزراندن و دەستپێکی رەوتی خەباتی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوە و سەرکردایەتی پارتی و ئەندام و لایەنگرانی دەکەین.
ھیوادارین ئەم یادە  ببێتە دەرفەتێك بۆ پەرەپێدانی  پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی و ھەموو ھێز و لایەنە سیاسییەکان بەو جۆرەی لە قازانجی یەکریزی و پێکەوەیی گەلەکەمان بێت لەبەرامبەر ئەو تەحەدایانەی لەمرۆی دۆخی عێراق و ناوچەکە رووبەڕووی بۆتەوە.
جارێکی تر پیرۆزە و سەرکەوتووبن.

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
١٦-٨-٢٠٢١
سلێمانی

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP