تا كۆتایی ئەمساڵ 48 ملیۆن ژەمە ڤاكسین دەگاتە عیراق

تەندروستی
07:13 - 2021-08-16

عیراق لەپلانیدایە 18 ملیۆن ژمە ڤاكسینی دیكە هاوردە بكات ، ئەویش لەپێناو گەیشتن بەو ئامانجەی رێكخراوی تەدروستی جیهانی كاری لەسەر دەكات و دەیەوێت تا كۆتایی ئەمساڵ 60 لەسەدی هاوڵاتیان دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكوترێن.

لەو روەوە بەڕێوەبەری تەندروستی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عیراق رایگەیاند، عیراق چەندین گرێبەست و رێكەوتنی كردووە بۆ هاوردەكردنی 33 ملیۆن ژەمە ڤاكسینی دژ بە كۆرۆنا ، لەئێستاشدا لەهەوڵدایە بۆ فراوانكردنی ژمارەكەو هێنانی 18 ملیۆن دیكەی ڤاكسیینە كە كۆی گشتی دەكاتە 48 ملیۆن ژەمە ڤاكسین، ئەمەش ئەو ژمارە ڤاگسینە ناگرێتەوە كە چەند وڵاتێك وەكو هاوكاری بەعیراقیان بەخشیوە.

ئەوەشی خستەڕوو، پێشبینی دەكرێت بەپێی ئەو گرێبەستانەی ئەنجامیانداوە ،كۆتایی ئەمساڵ زۆربەی ژەمە ڤاكسینەكان بگەنە عیراق، بەڵام لەچەند هەفتەی داهاتوودا بڕێكی زۆر ژەمە ڤاگسینی دیكە رادەستی عیراق دەكرێت و هاوڵاتیان دەتوانن سودی لێ وەربگرن.


بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP