وته‌بێژی تالیبان ڕایگه‌یاند: جه‌نگ له‌و وڵاته كۆتایی هاتووه و ئه‌مه‌شه ده‌ستكه‌وتی فیداكاریی 20 ساڵه‌ی تالیبانه.
محه‌مه‌د نه‌عیم وته‌بێژی تالیبان دوای كۆنترۆڵكردنی كابولی پایته‌خت ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ڕۆژێكی گه‌وره‌یه بۆ گه‌لی ئه‌فغانستان و تالیبان و جه‌نگ له وڵات كۆتایی هات.
ئه‌مه له‌كاتێكدا دوای ئه‌وه‌ی كه ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆك كۆماری ئه‌فغانستان وڵاتی به‌جێهێشت له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند: بۆ ئه‌وه‌ی خوێنی خه‌ڵك نه‌ڕژێت وڵاتی به‌جێهێشتووه.
حامد كارزای سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاندووه ئه‌نجومه‌نێكی هه‌ماهه‌نگی به ئامانج ئاشتی و گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌ی ئاشتیانه پێكهاتووه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP