میدیاكانی روسیا له زاری باڵیۆزخانه‌ی وڵاته‌كه‌یان له كابوڵ بڵاویانكرده‌وه، كه ئه‌شره‌ف غه‌نی سه‌رۆكی هه‌ڵاتووی ئه‌فغانستان، دوای ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی تاڵیبان چوونه نێو پایته‌خته‌وه، به چوار ئۆتۆمبیل و هه‌لیكۆپته‌رێكی پڕ له پاره هه‌ڵاتوه، به ناچاریش بڕێك پاره‌ی جێهیَشتوه، چونكه جێگای نه‌بوه.
پێشتر ئه‌شره‌ف غه‌نی، كه دوای هه‌ڵاتنی له وڵاته‌كه‌ی تائێستا شوێن و ناونیشانی نیشته‌جێبوونی دیار نیه، بۆ ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندبو، له‌پێناو خوێن نه‌ڕشتنی هاوڵاتییان، به‌بێ به‌ره‌نگاربوونه‌وه، كابوڵی پایته‌ختی جێهێشتوه.
نیكیتا ئیشینیكیتا ئیشتشنكۆ، وته‌بێژی باڵیۆزخانه‌ی روسیاش له كابوڵ، سه‌باره‌ت به هۆكاری داڕوخانی خێرای ده‌سه‌ڵاتی پێشووی ئه‌فغانستان، به ئاژانسی هه‌واڵی روسیای راگه‌یاندوه، ئه‌وه له‌و شێوه هه‌ڵاتنه‌دا روونده‌بێته‌وه، كه ئه‌شره‌ف غه‌نی به چوار ئۆتۆمبیلی پڕ له پاره هه‌ڵات، هه‌رچه‌ند هه‌وڵشی داب‌و، بڕێكی دیكه‌ی پاره بخاته هه‌لیكۆپته‌ره‌كه‌یه‌وه، به‌ڵام شوێن نه‌ببو ، له‌به‌رئه‌وه هه‌ندێ پاره كه‌وتبوونه سه‌ر رێڕه‌وی فڕۆكه‌كه‌ی.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP