به‌شی دووه‌می پاره‌ی گه‌نمی جوتیاران دابه‌شده‌كرێت

ئابوری
16:31 - 2021-08-16


ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی به‌شی دوه‌می پاره‌ی گه‌نمی راده‌ستكراو به‌سایلۆكانی ھه‌رێم  بۆ سالی 2021 دراوه‌ و به‌زوترین كاتش ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كرێت.
 
له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاتوه‌، نه‌وزاد شێخ كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی رایگه‌یاندوه‌، "ئاگاداركراون به‌شی دوه‌می پاره‌ی جوتیاران بۆ ساڵی 2021 ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دراوه‌ و به‌زوترین كات ڕێكاری ئیداری ده‌گیرێته‌به‌ر و ده‌ست به‌دابه‌شكرنی ده‌كرێت.

 
  رونشیكردوه‌ته‌وه‌، بۆ سلێمانی  ملیارێك و 450 ملیۆن  دینار، بۆ هه‌ولێر 950 ملیۆن دینار، بۆ پارێزگای دهۆكیش بڕی  150 ملیۆن دینار دیاریكراوه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP