وته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاند،
بۆ پاراستنی ئارامیی له فڕۆكه‌خانه‌ی كابول، نزیكه‌ی هه‌زار سه‌ربازی تر ره‌وانه‌ی
فڕۆكه‌خانه‌كه ده‌كه‌نه‌وه.
جۆن کێربی، وتەبێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا
به ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رزی راگه‌یاندوه كه هێزەکانیان بۆ شەڕکردن لە فڕۆکەخانەی
کابول نین، بەڵام بەرپەرچی هەر جۆرە پەلامار و دەستدرێژییەک لە فڕۆکەخانەی کابول دەدەنەوە
و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هەزار سەربازی تر رەوانەی فڕۆکەخانەی کابول دەکەن.
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا پێشبینیشی
كردوه كه ژمارەی سەربازانی ئەمریکا لە کابول بۆ شەش هەزار کەس بەرزببێتەوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP