حكومەتی هەرێم بەبێ لێبڕین مووچەی ئەم مانگە دابەشدەكات

ئابوری
17:32 - 2021-08-20


بڕیارە ٢٥ی ئەم مانگە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەبێ لێبڕین دەستپێبكات .

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی رایگەیاند، مووچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێم لەكاتی خۆیدا و بەبێ لێبڕین دابەش دەكرێت، ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی وتیشی، داهاتی ئەم مانگەی حكومەتی هەرێم زیادیكردووە. ئەوەش لەكاتێكدایە حكومەتی هەرێم مانگی رابردوو مووچەی بەبێ لێبرین دابەش كرد .

ئەمەش لەكاتێكدایە، لەم مانگەوە خانەنشینی پلە باڵا و ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان لە ٣٠% مووچەكانیان كەمدەكرێتەوە و زۆرترین مووچەش نابێت لەسەدا 50ی كۆی مووچەكەی زیاتر بێت، ئەوانەشی تەمەنیان نەگەیشتبێتە ٤٥ ساڵ بە لەسەدا ٢٥ی كۆی مووچەكانیان خانەنشین دەكرێن .




بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP