له‌ سلێمانی نرخی نان گران كرا

ئابوری
08:15 - 2021-08-21



گرانبوونی نرخی ئارد و غاز له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، نانه‌واخانه‌كانی ناچاركردوه‌ به‌ گرانكردنی نرخی نان، لەئه‌مڕۆشه‌وە بەشێك لە نانەواخانەكانی شاری سلێمانی نرخی نانیان گران كرد.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا، هەفتەی ڕابردوو نانەواخانەكان له‌ سلێمانی ڕایانگەیاندبو، ئەگەر تا رۆژی شەممە(ئه‌مڕۆ) نرخی ئارد و غاز دانەبەزێندرێت ئەوا شەش نان بە هەزار دینار دەفرۆشن، كە پێشتر هەشت نان بە یەك هەزار بوو.

هەر ئەمڕۆ ژمارەیەك لە خاوەن نانەواخانەكانی هەولێر بە هۆی  بەرزبوونەوەی نرخی ئارد و غازەوە گردبوونەوەیەكی ناڕەزاییان ئەنجام دا.

له‌كاتێكدا، ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ولێر، هۆشداری دابوه‌ نانه‌واخانه‌كان له‌ گرانكردنی نرخی نان و رایگه‌یاندبو، كه‌ هه‌ر نانه‌واخه‌نێك نرخی نان گران بكات، شوێنه‌كه‌ی داده‌خه‌ن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP