تەندروستی عیراق مەرجی گەیشتن بەبەرگری بەكۆمەڵ دژی كۆرۆنا رادەگەیەنێت

تەندروستی
08:00 - 2021-08-23

وەزارەتی تەندروستی عێراق مەرجێك بۆ گەیشتن بە قۆناغی بەرگری بەكۆمەڵ دژی كۆرۆنا ئاشكرادەكات.

ریاز عەبدولئەمیر بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند: گەیشتن بە بەرگری بەكۆمەڵ لەكاتێكدا دەبێت كە رێژەی كوتان بە ڤاكسین بگاتە زیاتر لە 70 لەسەد.  

وتیشی "بەرگری بەكۆمەڵ مانای كۆنترۆڵكردنی تەواوەتی پەتاكە نییەو بەهۆی گۆڕانی كۆرۆناو سەرهەڵدانی نەوەی نوێی ئەو ڤایرۆسە، بەمنزیكانە ناگەین بەو دۆخە، 
دووپاتیشیكردەوە زیادبوونی رێژەی وەرگرتنی ڤاكسین دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی توشبووان و حاڵە مەترسیدارەكان و مردن، بەڵام پەتاكە بەتەواوی ناوەستێنێت.  

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی، تا ئێستا سێ ملیۆن كەس ڤاكسینیان وەرگرتووە.  



بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP