یه‌كێتی ئه‌وروپا راگرتنی هاوكارییه ئابوورییه‌كانی بۆ ئه‌فغانستان راگرت و ده‌ڵێت، تا ئه‌و كاته‌ی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان نیازه‌كانی ئاشكرا ده‌كات، ئه‌و هاوكارییانه بۆ ئه‌و وڵاته راده‌گیرێن.
له‌و باره‌یه‌وه، ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا له كۆبونه‌وه‌ی وڵاتانی گروپی حه‌وت كه به ئۆنلاین ئه‌نجام درا، رایگه‌یاند: "له ئێستادا هه‌موو هاوكارییه ئابوورییه‌كانی تایبه‌ت بۆ ئه‌فغانستان راده‌گیرێن تا ئه‌وكاته‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان نیازه‌كانی ئاشكرا ده‌كات".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، كه "هاوكارییه ئابوورییه‌كانی ئه‌وروپا بۆ ئه‌فغانستان به‌نده به پابه‌ندبوونی به‌رپرسانی تاڵیبان به مافه‌كانی مرۆڤ و مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانه‌وه".
باسی له‌وه‌شكرد گه، "به‌نیازبوون له‌ماوه‌ی (7) ساڵی داهاتوودا ملیارێك یۆرۆ بۆ ئه‌فغانستان دابین بكه‌ن، به‌ڵام تا ئه‌وكاته‌ی تاڵیبان پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌بێت، راده‌گیرێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP